أ. خاوه‌ن ئیمتیاز
1. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن ئیمتیاز له رۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه كه‌واز له خاوه‌ن ئیمتیازی(گۆڤاره‌كه یان ڕۆژنامه‌كه) ده‌هه‌ێنێت بۆ( )، پێش(30) سی ڕۆژ له مێژووی دیاریكراو له وازهێنانه‌كه‌ی
2. ئەگەر خاوه‌ن ئیمتیازه نوێیه‌كه حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت كۆپی مۆڵەتی فەرمی بێنێت، لەگەڵ نووسراوی فەرمی ئەو رێكخراوەی كە خاوەنی ئیمتیازەكە وەردەگرێت، لەگەڵ ئاماژەكردن بە دابینكاری لایەنی دارایی بڵاوكراوەكە.
3. ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت فۆتۆكۆپی(پێناسه‌ی باری شارستانی + ڕه‌گه‌زنامه + یه‌ك وێنه) بهێنێت، له‌گه‌ڵ بەڵێنامەی لە دادنووس (كاتب عدل) بهێنێت كە خۆی سەرچاوەی دارایی دابین دەكات.
ب. سه‌رنووسه‌ر
1. نامه‌ی وازهێنانی سه‌رنووسه‌ری پێشووتر كه وازهێنانی خۆی وه‌ك سه‌رنووسه‌ر تێدا نووسرابێت.
* بۆ سه‌رنووسه‌ره تازه‌كه
1. هێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەگەر ئەندامی سەندیكابوو، پێناسەكەی تازە كرابێتەوە.
2. ئەگەر ئەندامی سەندیكا نەبوو، دەبێت (5) بابەتی بڵاوكراوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان لەگەڵ پشتگیری دەزگایەكی راگەیاندن بهێنێت.
3. فۆتۆ كۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە).