ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان، سكرتێری سهندیكاو هه‌ریه‌ك له حه‌مید ئه‌بوبه‌كر و جه‌مال حوسێن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و حه‌یات مه‌جید ئه‌ندامی لیژنه.
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان تیشكی خسته سهركارو چالاكییه‌كان و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ندیكا، هه‌روه‌ك داوایكرد په‌رله‌مانی كوردستان په‌له بكات له هه‌وار كدنهوهی یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به تایبه‌تیش ئه‌و برگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به برو مووچه‌ی دیاریكراو، دواتر ئومێدی خواست ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ یاساكان بكه‌ن، به تایبه‌تیش یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.
دواتر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن پشتگیری خۆیان بۆ داواكانی سه‌ندیكا ده‌ربری و هه‌روه‌ك ئه‌ركی خۆیان له داهاتوو به‌دواداچوون بۆ یاساكان به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌نیدیان به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
