دیدارێك له‌ نێوان شاندێكی ئیتاڵی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا

 
 
به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه‌ی - خانمان ی سه‌ربه‌ سه‌ندیكا، رۆژی(16/10/2014) .. نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ هۆڵی(گۆران) له‌ هوتێلی چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیتاڵی كرد. له‌ دیداره‌كه‌دا بیرورا له‌ باره‌ی ره‌وشی راگه‌یاندن و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان ئاڵووگۆركراو جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به‌م دۆزانه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو لادا بكرێت.