به‌مه‌به‌ستی هاندانی خوێندنه‌وه‌ی كاغه‌زی به‌گشتی و خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌تایبه‌تی.. ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 23/11/2014، شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه به‌رێز موحسین زرار، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیان كرد‌و له‌لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جه‌مال حوسێن و حه‌مید به‌درخان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان لێكرا. له ده‌سپێكی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی شاندی میوان باسی له دیارده‌ی كه‌می خوێندنه‌وه‌ی كتێب كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چۆن بتوانین پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنه‌رانی كتێب زیاد بێت و رۆڵی سه‌ندیكا و راگه‌یاندكاران له‌م بواره‌دا پێویسته كارابێ. له به‌رامبه‌ریشدا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له به‌یاخی خوێندنه‌وه خسته‌روو دواتر هه‌ردوو هاوكاران ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامی شانده‌كه بیر‌و رای خۆیان له‌م بواره‌دا ده‌ربری و له كۆتایشدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كی(14) خاڵی خسته روو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و له‌لایه‌ن هه‌ردوولا له ئاینده‌دا جێ به‌جێ بكرێت.
