به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆرشی فه‌له‌ستینی و رۆژی شه‌هیدی فه‌له‌ستینی، قونسڵخانه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای خۆی له شاری هه‌ولێر رۆژی 24/1/2015 ئاهه‌نگێكی سازكرد. له‌م ئاهه‌نگه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنكاران و رۆشنبیران ئاماده‌ی بوون، هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری تێدا كرد‌و گووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو به‌ناوی سه‌ندیكاوه تێكۆشانی گه‌لی فه‌له‌ستینی له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی فه‌له‌ستینی گه‌لی كوردستانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستینی كرد‌و خوازیاریش بوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت. هه‌روه‌ها به‌رێز نه‌زمی حه‌زوری قونسڵی گشتی فه‌له‌ستینی له هه‌ولێر له گووته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به تێكۆشانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی له په‌نجا ساڵی رابردوودا كرد، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی تیرۆ به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه كرد‌و پشتگیری گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ربری.
شایه‌نی باسه له‌رێووره‌سمی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا رێزنرا له(دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی مامۆستای یاسا و شه‌ریعه‌ت له زانكۆكانی عێراقی و كوردستانی و مامۆستا كاكه مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و رۆژنامه‌نووسان عومه‌ر فه‌رهادی و دلێر عه‌لی به‌رپرسی(البیت الثقافی) له هه‌ولێر و موهه‌ند ئه‌لمازی هونه‌رمه‌ندی ته‌شكیلی فه‌له‌ستینی و دلێر ئیبراهیم ئیسماعیل چالاكوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌گه‌ری و هاوكار رسكن هونه‌رمه‌ندی ته‌شكیلی كوردی).
