له رۆژی (9/11/2015) دا، هاوكارمان حه‌مید به‌درخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان بۆ به‌رنامه‌ی (رووماڵ)ی كه‌ناڵی سپێده دوا.
له میانی دیداره‌كه‌دا ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئاماژه‌ی به پێویستی جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ژماره(35)ی ساڵی 2007 كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه‌وا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌باره‌ت به داخستنی نووسینگه‌كانی(NRT) و(KNN) ، داوای له داواكاری گشتی كردووه ئه‌ركی به‌دواداچوون و جێ به‌جێ كردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له ئه‌ستۆ بگریت. چه‌نكه به‌پێی ئه‌م یاسایه هیچ هۆیه‌كی راگه‌یاندن به‌بێ ئاگاداری سه‌ندیكا داناخرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه‌وا پێویسته راگه‌یاندنه‌كان هێور بكرێنه‌وه‌و له زمانی توند‌و تانه‌و ته‌شه‌ره به‌دووربن. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌ر راوبۆچونێك ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سهندیكابێت ئه‌وه رای سهندیكانییه چونكه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سیاسه‌تی گشتی سه‌ندیكا داده‌نێت.
