له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی(قودس) بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی ئه‌رده‌نی و كۆربه‌ندی(جاحز)ی تونسی هاوكارمان هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژانی(15-16)ی مانگی حوزه‌یران/2015، له كۆنگره‌ی(به‌ره‌و دیموكراسیه‌تی ته‌وافقی) له‌به‌یروتی پایته‌ختی وڵاتی لوبنان به‌شداربوو، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له بژارده‌ی حزب و كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتار و ئه‌كادیمی و هزری و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگه‌یاندكاری (10) وڵاتی عه‌ره‌بی به‌شداربوون. كاره‌كانی كۆنگره به‌سه‌ر پێنج گه‌ری پێشكه‌شكردنی وتار و بۆ چوونه‌كان دابه‌ش ببوو، كه نوێنه‌ری هه‌ردوو وڵاتی عه‌ره‌بی به‌یه‌كه‌وه له گهرێكدا قسه‌وباسیان پێشكه‌ش كرد، وڵاته‌كانیش ئه‌مانه بوون(عێراق، سوریا، میسر،فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، لوبنان، ئه‌رده‌ن،تونس،مه‌غریب) سازدانی ئه‌م كۆنگره‌یه له كاتێكدا دێت كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و جیهانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی دووچاری ته‌نگژه‌و قه‌یران و شهروشۆرێكی پڕ له ئاشوب بۆته‌وه. له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه هاوبه‌ش بوون: - نووسینه‌وه‌و بریاردانی ده‌ستورێك كه زه‌مانه‌تی هاوڵاتییان به‌بێ جیاوازی بكات. - هاندانی ئافره‌تان تاكو رۆڵێكی زیاتر له پرۆسه‌ی گۆرانكاری بگێرن - هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق و گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا - بایه‌خدان به هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه نێو ماڵی فه‌له‌ستینی - به‌گرنگ وه‌رگرتنی رۆڵی مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان - ره‌تكردنه‌وه‌ی شه‌رو دوو به‌ره‌كی تایفه‌گه‌ری و توندوتیژی ئاینی كه(داعش) هاوشێوه‌كانی نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م توندوتیژییانه‌ن. هه‌روه‌ها (3) پێشنیار خرانه روو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌نجامی كۆنگره ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون: 1- ناوه‌ندی(قودس) نه‌خشه رێگایه‌ك دابرێژرێت و بڵاویبكاته‌وه 2- ئه‌م نه‌خشه رێگایه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی(هه‌زار) واژوی بژارده له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماده‌بكات. 3- پێكهێنانی لیژنه‌ی(حوكهما) له كه‌سایه‌تی ناودار بۆ كاركردن به پێی نه‌خشه رێگاكه‌و هه‌وڵ بده‌ن ئاگرو ئاشوب بكوژێننه‌وه.
