له رۆژی 1/7/2015، شاندێكی تۆری راگه‌یاندنكارانی نه‌ینه‌وا كه پێكهاتبوو له هاوكاران ره‌ئفه‌ت زراری سه‌رۆكی تۆره‌كه‌و محه‌مه‌د به‌یاتی سه‌رنووسه‌رو نه‌بیل هه‌نوش به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و سه‌نا زراری به‌رێوه‌به‌ری كارگێری سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن هاوكاران ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان لێكرا. له دیدارێكدا له نێوان هه‌ردوولادا، گفتوگۆ له باره‌ی ره‌وشی میدیاكارانی شاری موسڵ دوای داگیركردنی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كرا‌و بیرۆكه‌ی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ پشتگیریكردنی چالاكییه‌كانیان خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
