هاوكارمان ئازاد حهمهدهئهمین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هاوكاران هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌نوه‌ر حوسێن و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، له وۆرك شۆپێكدا كه به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌كادیمیای میدیا رێكخرابوو.. به‌شداربوون ئه‌م وۆرك شۆپه له هۆڵی په‌ناگیری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌عات 12 نیوه‌رۆ رۆژی 29/6/2015 به‌رێوه‌چوو و جگه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی بوون له‌میانی وۆرك شۆپه‌كه‌دا ره‌شنووسی پرۆژه‌ی یاسای رێكخستنی رێكلام له كوردستاندا خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و تێبینی و سه‌رنج له‌باره‌ی ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خرانه روو و بیر‌و را ئاڵووگۆركرا.
