به سه‌رپه‌رشتی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له رۆژی 28/6/2015 له هۆڵی ئۆتێلی چوارچرا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سكرتێری لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی رێكخست. به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێكهاتبوو یه‌كه‌میان: باری دارایی سه‌ندیكا و ئایندهی باره‌گاكان، دووه‌میان: پانزه هه‌مین راپۆرتی شه‌ش مانگه‌ی پێشێلكارییه‌كان كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراون، سێیه‌میشیان: به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی سه‌ندیكا، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ره‌وشی دارایی سه‌ندیكا به تێروته‌سه‌لی باسی لێوه‌كراو ئایندهی باره‌گاكانی سه‌ندیكا خرایه به‌رباس و بریاریشدرا كه سه‌ندیكا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رده‌وام بێت و پلانی تایبه‌ت بۆ به‌رێوه چوونی كاروباره‌كان به‌پێی ئه‌م باره داراییه دابنرێت. له‌باره‌ی ته‌وه‌ری دووه‌میشدا پانزه‌هه‌مین راپۆرتی پێشێلكاری گفتوكۆ له‌باره‌یه‌وه كرا‌و په‌سه‌ندكراو بریاریشدرا به‌م نزیكانه بڵاوبكرێته‌وه. له‌ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا رێكاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو سه‌ندیكا و چۆنیه‌تی به‌ستنی له‌لایه‌ن به‌شداربووان به‌فراوانی خرایه به‌رباس.
