به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێش نیوه‌رۆی رۆژی 14/6/2015 شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه پێكهاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جه‌مال حوسێن و حه‌مید به‌درخان و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌ردانی به‌رێز د.سالار عوسمان له دیوانی وه‌زاره‌ت كرد، له‌م سه‌ردانه‌یاندا شاندی سه‌ندیكا وێرای پیرۆزبایی ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان له ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست، به‌رێز بریكاری وه‌زیریش سوپاسی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای كرد‌و هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا توندوتۆڵ‌تر بێت له پێناو خزمه‌تكردنی رۆشنبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان.
