سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 25/5/2015 ، به‌رێز حاكم سه‌مه‌د بریكاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژینگه سه‌ردانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێشوازی لێكرا. له دیداره‌كه‌دا باس له پاشماوه‌ی ڕۆژنامه ریكلامییه‌كان و چۆنیه‌تی له‌ناوبردنیان كرا، به جۆرێك زیان به ژینگه نه‌گه‌یه‌نێت، بریاریشدرا له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌ندیكا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی سوتاندنی ئه‌م رۆژنامانه بدۆزرێته‌وه‌و ژینگه‌ی كوردستان بپارێزێت.
