سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 10/5/2015 له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هاوكاران ئه‌كه‌د موراد و جه‌مال حوسێن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كه پێكهاتبوو له به‌رێزان زه‌یا پوترس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و كرمانج عوسمان راوێژكاری ده‌سته و ڤیان جلال به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته كۆبوونه‌وه. له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای به‌ده‌ست هێنانی زانیاری و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ به‌گشتی و به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌ده‌ن خرانه به‌رباس، هه‌روه‌ها هامه‌هه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌م بواره‌نه‌دا گفتوگۆ له باره‌یانه‌وه كرا‌و بریار و راسپارده‌ی گونجاو وه‌رگیران.
