به بۆنه‌ی(117) هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به‌یانی رۆژی(22) نیسان له ئوتێلی شیراتۆن، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به سپۆنسه‌ری كۆره‌ك تیلیكۆم كۆنفرانسێكی رێكخست. له ده‌سپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كانی راگه‌یاندنی حزبه‌كان و به‌رپرسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه ئه‌هلییه‌كان و نوێنه‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش ئاماده‌بوون، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین له گوته‌یه‌كدا وێرای پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، ئاماژه‌ی به‌م ئاسته‌نگانه كرد كه رووبه‌رووی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ده‌بنه‌وه به تایبه‌تی له كاتی رۆماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی جه‌نگ دژ به تیرۆرستانی(داعش)، دواتر نوێنه‌ری كۆره‌ك تیلیكۆم گوته‌یه‌كی پێشكهشكردو پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسان كرد به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ئاماده‌گی نیشاندا كه هه‌رده‌م هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن و رۆڵی ئه‌وانی به‌رزنرخاند و پاشان هاوكارمان ئه‌نوه‌ر حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی خوێنده‌وه. لهكۆتادا ده‌رگای گفتوگۆكراوه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی(مانیفێست)ی سه‌ندیكا، له‌م بواره‌شدا بریاردرا له كۆنفرانسێكی ئاینده‌دا واژۆ له‌سه‌ر(مانڤیستهكهدا) بكرێت، هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌كه چه‌ندین راسپارده‌ی په‌سندكرد.
