رێكخراوی(زه‌نگ) له رۆژی 20/4/2015، به بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌نووسی كوردی رێورهسمێكی خه‌ڵاتكردنی(13) رۆژنامه‌نووس سازكرد. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری له‌م رێوره‌سمه‌دا كرد‌و ده‌سته‌گوڵی پێشكه‌ش به خه‌ڵاتكراوه‌كان كرد، شایه‌نی گووتنه رۆژنامه‌نووسه خه‌ڵاتكراوه‌كان رۆڵی به‌رچاویان له رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی تیرۆرستانی(داعش) له كوردستاندا هه‌بووه.
