نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری له‌ رێوره‌سمی رێزلێنان له‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كرد

له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا رێز له‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی گیراو هه‌روه‌ها به‌ چاپگه‌یاندنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه‌ نووسه‌ره‌، هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماده‌ی ئه‌م رێورسمه‌ بوو، گوتارێكی پێشه‌كه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی كاریگه‌ری ئه‌م نووسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ بواری رۆشنبیری به‌ گشتی و رۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی كرد، هه‌روه‌ها گوتی سه‌ندیكا شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م رۆشنبیر و نووسه‌ره‌ ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای بوو.