دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی(15)ی شه‌ش مانگی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان و مافی رۆژنامه‌نووسان، كه سه‌ر به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، له باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراون، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێكهێنا. له‌سه‌عات(10)ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی (13/9/2015) دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه‌یه له باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا. هاوكارمان جه‌مال حوسێن وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی ئاسایشی گشتی له هه‌ولێرو سوله‌یمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون. له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان قسه‌و باس كرا و بریاردرا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده‌دا چه‌ند رێنماییه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكرێت به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان له داهاتوودا، هه‌روه‌ها بریاره لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامی راپۆرتی سه‌ندیكا بده‌نه‌وه.
