ڕێكخراوى چاره بۆ بنیاتنانى تواناكان و گه‌شه‌پێدانى مرۆیى، زنجیره خولێكى رۆژنامه‌وانى بۆ زیاتر له (٥٠)ئاره‌زوومه‌ندانى بوارى میدیا كرده‌وه. خوله‌كه به سه‌رپه‌رشتى پسپۆر‌و شاره‌زایانى بوارى ڕاگه‌یاندن بۆ چوار گروپ نزیكه‌ى مانگێكى خایاند، كه بابه‌ته‌كانى بریتى بوون له: ١- ناسین و جیاكردنه‌وه‌ى میدیاكان و تیگه‌یشتن له چه‌مكه‌كانی راگه‌یاندن.. ٢- چۆن ده‌بیته پهیامنیرێكی سه‌ركه‌ووتوو. ٣- ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن و پێشكه‌شكردنى به‌رنامه. ٤- چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و به ده‌ستهێنانى هه‌واڵ. ٥- ئاماده‌كردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى راپۆرت و ریپۆرتاژ. ٦- جیاوازی له نیوان رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و ئیزگه‌دا. ٧- ناسینی كه‌ناڵ و سپه‌یس و فریكوینس و ئاژانسه‌كان. ئه‌مه‌و پاش ته‌واو بوونى خوله‌كان، ڕێكخراوى چاره له ڕێكه‌وتى ٤-١٠-٢٠١٥سیمینارێكى بۆ به‌ڕێز: حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ڕێكخست، له سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێزیان به‌وردى هه‌ردوو یاساى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و یاساى رۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان بۆ به‌شداربووان شیكرده‌وه. له كۆتایدا به وردى پرسیار‌و وه‌ڵامى به‌شداربووان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
