گروپی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له رێكه‌وتی 24/10/2015 له هۆتێلی چوارچرا له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی(رۆڵی میدیا له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا) رێكخست. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌م سیمیناره‌دا به‌شداربوو و بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (یاساكانی هه‌رێم و رووماڵی رۆژنامه‌گه‌ریی و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی) پێشكه‌شكرد كه تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی په‌یره‌وكردنی یاساكانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ژماره(35) كردووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی رۆماڵی رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها هیوا قادر بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (پێشێلكارییه‌كان له به‌رامبه‌ر میدیاكاران) پێشكه‌شكردوو هه‌ریه‌ك له هیوا عوسمان، نیاز عبدالله له رادیۆی (نه‌وا) دوو بابه‌تیان له باره‌ی پێشێلكارییه‌كان و چۆنیه‌تی دیكۆمێنتكردنیان پێشكه‌ش كرد. له كۆتاییدا ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه و به‌شداربوان تێبینی خۆیان خسته‌روو و راسپارده‌كان خوێندرانه‌وه، كه تێیدا چه‌ندین خاڵ بۆ ترازانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خرانه روو.
