ئه‌مرۆ 2ی نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایهێنانه به قوتاربون له‌و تاوانانه‌ی دژی رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ هاوسۆزی و ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چیتر قوتارنه‌بوونی تاوانبارانی رۆژنامه‌نووسان، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، UN له خولی 28ی ساڵی 2013 بریاری 163/68 ده‌ركرد، ئه‌مرۆ، واته دووی نۆڤه‌مبه‌ری به‌و یاده ناو زهدكرد، به‌گوێره‌ی راپۆرتی UN كه ئه‌مرۆ ده‌رچووه، له ماوه‌ی ده‌ساڵی رابردوودا 700 رۆژنامه‌نووس كوژراون، له‌كاتی ئه‌نجامدانی پیشه‌ی خۆیان و به گه‌یاندنی زانیاری به‌خه‌ڵك. ئه‌م بریاره‌ی UN هه‌موو جۆره پێشێلكاری و كاری توندوتیژی دژی میدیاكاران ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و داوا له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات تاوانباران بده‌نه ده‌ست دادگا، ئێمه وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له كاتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌م یاده ده‌كه‌ین، كه ته‌حه‌دیاتی گرنگ رووبه‌روومان بۆته‌وه له‌وانه ئه‌مساڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش به ده‌یان رۆژنامه‌نووسی تیرۆر كردووه‌و هه‌روه‌ك بۆ رێزگرتن له ئازادیه‌كانی بیر‌ورا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوون و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی تاوانبارانی تیرۆری رۆژنامه‌نووسانه كه له ساڵانی رابردوودا ئه‌نجام دراون و هه‌روه‌ك رێزگرتن و جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی یاسای ژماره(35)ی ساڵی(2007)و كه خۆی له‌وه‌دا ده‌گرێته‌وه رێگه له رۆژنامه‌نووسان نه‌گیرێت و ئازادی رۆژنامه‌نووسی سانسۆری له‌سه‌ر نییه‌و نابێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به ههمووجۆرێك قه‌ده‌غه بكرێت.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
2ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015
هه‌ولێر
