یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رێوره‌سمی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی و ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی سریانی له (1/11/1849) به‌ناوی(زهریری به‌را – تیشكی روناكی) له شاری (ئورمیا) سازكرد. ئه‌م رێوره‌سمه له هوتێلی عه‌نكاوا رۆیال به‌رێوه‌چوو و هاوكارما ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و دكتۆر سالار عوسمان جێگری وه‌زیری رۆشنبیری و یه‌كێتی ئه‌دیبان سریانی كاكه مهم بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد گوتاریان هه‌بوو. له‌م رێوره‌سمه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له كوتله‌ی سریانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی سریانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران ئاماده‌بوون. له دانیشتنێكدا كه له دوو ته‌وه‌ر پێكهاتبوو. چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌شكران له كۆتاییدا چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایانی كه گه‌یشتبوون خوێندرانه‌وه.
