له رێكه‌وتی 3 – 5ی تشرینی دووه‌می 2015 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی به‌شی راگه‌یاندن له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات زانكۆی سه‌لاحه‌دین خوولێكی(3) رۆژه بۆ 35 قوتابی قۆناغی سێی به‌شی راگه‌یاندن كرده‌وه. له‌ماوه‌ی خوله‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی به پێزی رۆژنامه‌وانی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و میدیای نوێ له‌لایه‌ن مامۆستایان و شاره‌زایانی ئه‌م بواره پێشكه‌ش كران، له‌كۆتا رۆژی خوله‌كه‌شدا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان باسی له یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و یاسای به‌ده‌ست هێنانی زانیاری به تێروته‌سه‌لی كرد. له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر قوتابیان له‌لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان دابه‌شكرا.
