به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانی و یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبان سریان سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 9/2/2016 رێورهسمێكی تایبه‌ت به بۆنه‌ی چله‌ی كۆچكردنی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی مهلفان(یۆنان هۆزایا) له هۆڵی قوتابخانه‌ی(مار قه‌رداغ) له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوا رێكخست. له‌م رێوره‌سمه‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له گوته‌یه‌كدا به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده كه‌سوكاری كۆچككردو و رۆژنامه‌نووسانی سریانی و كوردستانی، ئه‌م كۆچهشی به زیانێك بۆ رۆژنامه‌گه‌ری وه‌سف كرد. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گووتهكهیدا ئاماژه‌ی به چالاكییه‌كانی كۆچكردوو له هه‌موو بواره‌كاندا كرد، ئینجا گووته‌ی یه‌كێتی ئه‌دیبانی عێراق و یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان و گوته‌یه‌ك به ناوی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو چه‌ندین هۆنراوه به زمانی سریانی له‌گه‌ڵ دوو فلیمی دیكۆمینێتاری ده‌رباره‌ی ژیانی نووسه‌ری كۆچكردوو پێشكه‌شكران. له‌كۆتای رێوره‌سمه‌كه‌دا دانیشتنێك سازكرا كه چه‌ندین نووسه‌ر له ههورێیانی كۆچكردوو تیایا به شدار بوون. شایانی باسه كۆچكردوو مهلفان یۆنان هۆزایا یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌روه‌ك له گووتهكهی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی پێكرا.
