نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سكرتێری سه‌ندیكا له‌ دوو سیمیناری میدیایی به‌شدار ده‌بن

 

هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رۆژی 12/4/2016، له‌ سیمینارێكی میدیایی به‌ ناوونیشانی(پاشه‌كشه‌ی دارایی میدیا له‌ ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستاندا) به‌شداربوو، ئه‌م سیمیناره‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌ لایه‌ن رێكخراوی پرسی میدیا به‌ ئاماده‌بوونی بژارده‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌كادیمیاستان و رۆشنبیران له‌ هۆڵی(فه‌رهادی) له‌ كۆلیژی ئاداب / به‌شی راگه‌یاندن سازكرا. تێیدا هه‌ره‌یه‌ك نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و د. هه‌رده‌وان و د. موحه‌مه‌د خدر مولود له‌ باره‌ی بابه‌تی پاشه‌كشه‌ی دارایی بیرورایان خسته‌ روو. شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژی 10/4/2016 له‌ هه‌مان شوێن به‌ هه‌مان ناوه‌رۆك سیمینارێكی دیكه‌ به‌سترا، كه‌ هاوكارمان هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د تیایا به‌شداربوو و بۆ چوونه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه‌ روونكردوه‌وه‌.