به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و تێپه‌ر بوونی(118) ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی(كوردستان) و یادی(18) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له كاتژمێر(10) به‌یانی رۆژی 21/4/2016، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی له هۆڵی زانكۆی (كوردستان ) له شاری هه‌ولێر دیبه‌تی(ئاسته‌نگ و پێداویستییه‌كانی میدیا له كوردستاندا) سازكرد. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبیران ئاماده‌ی ئه‌و دیبه‌یته بوون. له‌میانی دیبه‌یته‌كه‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌كانی دارایی میدیا كرد كه سه‌ربه‌خۆیی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه كه‌وا ئاینده بۆ میدیای سه‌ربه‌خۆیه. دواتر به‌رێز خالید دۆسكی له باره‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا دواو سه‌باره‌ت یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا گوتی: كه‌موكورییه‌كان زیاتر له جێبه‌جێكردنی یاساكه دایه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانیش فه‌رحان جه‌وهه‌ر بۆ چوونی وابوو كه ئه‌م یاسایه كه‌م و كورتی و كه‌لێنی تیایه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت. مامۆستای زانكۆش هه‌رده‌وان مه‌حمود له باره‌ی ئابووری راگه‌یاندن بیروراكانی خسته روو هه‌روه‌ها هاوكارمان ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی(كوردستانی نوێ) ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌واڵ له هۆیه‌كانی راگه‌یاندن كرد، به‌ڵام به‌رێزیان پێیان وابوو كه به‌هۆی پێشكه‌وتنی تهكنۆلۆژیاییهوه رۆژنامه‌ی كاغه‌زی ئه‌و گرنگییه‌ی نه‌ماوه. له كۆتاشدا هاوكارمان سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (خه‌بات) سه‌باره‌ت كه‌می خوێنه‌ران كرد به شێوه‌یه‌ك بۆته هۆكاری نه‌رێنی بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی نوسراو. له باره‌ی ریكلامیش له راگه‌یاندندا به‌رێز ئومێد ده‌شتی چه‌ند گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هاوكارمان محه‌مه‌د فه‌ریق ئاماره‌كانی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چن خسته روو، پاشان كێكی له دایك بوونی سه‌ندیكا له لایه‌ن هاوكاره دێرینه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕدرا. له كۆتای دیبه‌یته‌كه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكرایهوه و ئاماده‌بووان بیرورای خۆیان خسته روو.
