له 118 ساڵه‌ى ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و ده‌رچوونى یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى "كوردستان"دا، پیرۆزبایى له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان و ته‌واوى ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانى كورد و كوردستان ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان وه‌ك چۆن له قۆناغه‌كانى تێكۆشان و شۆڕشدا، به پێنووسیان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى تاودانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رخودان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوون، له قۆناغى ئازادیشدا ڕۆڵێكى دیاریان له وشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه و به‌شدارییه‌كى كاریان له پێشكه‌وتن و پێشخستنى چه‌مكه‌كانى سه‌رده‌م له كوردستان هه‌بووه، ئێستاش كاتێك كوردستان له شه‌ڕى دژه‌تیرۆردایه، ڕۆڵێكى كاریگه‌ر له پشتگیریى پێشمه‌رگه و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ى قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و ڕووداوه‌كاندا ده‌گێڕن.
له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕاى ده‌ستخۆشى له ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكارنى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پشتگیرییه‌كى ته‌واوى كار و ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌كات و هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕۆژنامه‌نووسان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێده‌كات كه هه‌میشه پیشه‌ییبوون له ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بپارێزن.
دووباره ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى له هه‌مووان پیرۆز بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
22ى نیسانى 2016
