لقی به‌غدای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و خانه‌ی رۆشنبیری كوردی له شاری به‌غدا، رۆژی 23/4/2016، به بۆنه‌ی(118) هه‌مین رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ئاهه‌نگێكیان سازكرد. له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌له‌وی به‌رپرسی لقی(5) ی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه، پاشان به‌رێز فه‌وزی ئه‌تروشی بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گوته‌یه‌كی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكرد. دواتر هاوكارمان جه‌واد كازم عه‌لی سكرتێری لقی به‌غدای سه‌ندیكا گوته‌یه‌كی هه‌بوو. هه‌ر له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس حه‌سه‌ن كاكی باسێكی له باره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی پێشكه‌شكرد. ئاهه‌نگه‌كه به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین گۆرانی كوردی به كۆتا هات.
