رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ، كه‌هه‌موو ساڵێك رۆژنامهنووسو ئازادیخوازانی راده‌ربڕین له 3ـی ئایاردا یاده‌وه‌رییه‌كه به‌رز راده‌گرن‌و وه‌نه‌بێ ئه‌مه ته‌نها بۆنه‌یه‌كی تێپه‌ڕ بێت ، به‌ڵكو عیبره‌ت لێی، دواجار به‌ده‌ستهێنانی ئازادی رۆژنامهگهریو راو راده‌ربڕینه، كه پێویسته هه‌مووان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دان به‌مافی بنهڕهتیو سه‌ره‌كی ئینسانه‌كان له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و ده‌ست گه‌یشتن بهزانیاریو بڵاوكردنه‌وی بیر‌و رای ئازادانه بنێن، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژه هه‌لێكی گونجاوه بۆئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ئازایه‌تی رۆژنامه‌نووسان بكرێت‌و ئاماژه به‌و پیشه گرنگهشیان بكرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌م رۆژه بكرێته سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌بیر هێنانه‌وه‌ی گیانی رۆژنامه‌نووسانی شه‌هیدو زیندانیكراو و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كهتووندوتیژیو پێشێلی ئازادی پیشه‌و ژیانیان لێ ده‌كرێت.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌كاتێكدا، ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی هه‌موو هاوپیشه‌كانی له‌رۆژنامه‌نوسانی جیهانی و ئازادیخوازانی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌رز راده‌گرێت، له‌هه‌مانكاتدا، تۆماری ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له‌سه‌رئاستی جیهانیدا به‌وریاییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، به‌شێوه‌یه‌ك تابلۆكه جێگای مه‌ترسی و تێڕامانه ، چونكه له‌زۆربه‌ی وڵاتی جیهاندا، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌پاشه‌كشه‌دایه‌و، رۆژنامه‌نووسان زۆرتر ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی كوشتن‌و تووندوتیژی‌و ده‌ركردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا ، به‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، سه‌ندیكا ، تۆماری ئه‌و ره‌وشه ده‌كات كه پێشێلكردنی مافی ئازادی رۆژنامه‌نووسی لهپاشهكشێیهكی مه‌ترسیداردایه‌و ئه‌مه‌ش خهباتو كۆششی زێتری له‌هه‌موو ده‌زگاكانی میدیا‌و رۆژنامهنووسانو هێزه‌كانی دیموكراتخوازو مه‌ده‌نیخواز ده‌وێت، كه‌بێ پسانه‌وه ، به‌ره‌و ئاسۆی به‌ده‌ستهێنانی ره‌وشێكی باشتر بۆ ئازادی رۆژنامهنوومهگهری هه‌نگاو بنێین.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان،به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌خۆی به‌خاوه‌ن‌و چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 ده‌زانێت، هه‌روه‌ها رۆڵ‌و شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبڕاوه له‌رێگای راپۆرته‌كانی شه‌ش مانگی خۆیدا، تۆماری پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌هه‌موو ساتێك‌دا، ئاماده‌یی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رۆژنامهنووسانو ده‌زگاكانی میدیایه‌و به‌ته‌نگ كه‌یسه‌كانی پێشێلی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافی رۆژنامهنووسانهوهیه، له‌مڕوانگه‌یه‌وه، كاتێك یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، ئازادی رۆژنامه‌نووسی بۆ هه‌موو رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی میدیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سته‌به‌ر دهكاتو زامنی پیاده‌كردنی ئازادییه‌كانه، له‌هه‌مانكاتدا، تۆماری پێشێلكردنی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئهمنیو پۆلیس‌و هه‌روه‌ها حزبییه‌كانه‌وه ده‌كات، كهلهناوهڕۆكدا پێشێلی سه‌روه‌ری یاسایه، كه‌زۆربه‌ی جار به‌هۆی ململانێی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه رووده‌دات، دیارترین شێوازه‌كانی پێشێلكاری كه‌بۆته دیارده، بریتیه له رێگاگرتنو جیاكاری له‌نێوان ده‌زگاو رۆژنامهنووسانو تووندوتیژی و لێدانی رۆژنامهنووسو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئامێره‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی‌و داخستنی نووسینگه‌ی ده‌زگای میدیای لهشاروشارۆچكهكان و ده‌ركردنی تیمه‌كانی رۆژنامه‌نووسی لهروماڵی ناوچه‌كانی نفوزی حزبێكی دیاریكراو.
له‌م دیدگه‌یه‌وه، پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی به‌هه‌ر بیانوێكهوه بێت ، له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو ناوه‌ڕۆكی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، به پاشه‌كشێی دیموكراسی‌و ئازادییه‌كان داده‌نرێت، كاتێكیش ئه‌م پێشێلكارییانه نه‌له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ده‌كرێنه كێشه‌ی یاسایی‌و به‌ده‌نگه‌وه چۆوونی بۆ ناكهنو نه دواجاریش ئه‌نجامی كه‌یسه‌كان ئاشكراناكرێنو كهمتهرخهمو تۆمه‌تبارانی راسته‌قینه سزا نا نادرێن، ئه‌وه به مه‌ترسیی بۆسه‌ر ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان لێكده‌درێته‌وه، هاوكات ده‌ستبردن بۆ ژیانوگوزهرانو نه‌بوونی گرێبه‌ستێكی گونجاو به‌پێشێلكردنی مافه‌كان داده‌نرێت.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هیواوه ده‌ڕوانێته ، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سایه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35، داواده‌كات كه‌هه‌مووان پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی یاساكهبن لهمافو ئازادی‌و بهرپرسیارێتییهكانداو، ده‌خوازێ هه‌رێمی كوردستان ببێته نموونه‌یه‌كی باش‌و جوان له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ئه‌نجامی ململانێی نێوان خۆیاندا، ده‌ست بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان نه‌به‌ن، چونكه سه‌روه‌ری یاساكان بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانه، كه رۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی گرانبه‌ها لهپێناوئایندهیهكی گه‌ش و به‌خته‌وه‌ر بۆ گهلو نیشتمانه‌كه‌مان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
3ی ئایاری 2016
