به‌رێز سیامك بورهانی جێگری سه‌رقونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/8/2016 سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن هاوكاران ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێشوازی لێكرا. له دیدارێكدا كه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو، باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی رێكخستنی سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسان له نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامییدا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری له‌م باره‌یه‌وه كرایه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئاماده‌گییان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ربری.
