رۆژی 3/8/2016، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ست.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و به‌شداربوونی هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد و خۆشناف جه‌میل و حه‌مید به‌درخان و ئومێد خه‌لیفه‌و جه‌مال حوسێن و ئاری عه‌بدولله‌تیف به‌رێوه چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداریكردنی شاندی سه‌ندیكا له كۆنگره‌ی(IFJ) هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی شانده‌كه بۆ زێده‌كردنی ده‌نگه‌كانی سه‌ندیكا خرایه روو، به‌ڵام هه‌ڵوێسته توندره‌وه‌كانی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی بوونه رێگر له‌م بواره‌دا.
ئینجا راپۆرتی شه‌ش مانگه‌ی لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان تاوتوێكراو بریاردرا بۆ ئه‌ندامانی لیژنه بنێردرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بریاری له‌سه‌ر بدرێت.
دواتر پوخته‌ی دارایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ خرایه به‌رباس و به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا، دوا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه خستنه رووی داواكارییه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسانی شه‌نگال بوو، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقی سه‌ندیكا له‌م شاره‌دا، ئه‌نجوومه‌ن داوای لیستی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م شاره‌ی كرد، بۆئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو تاوتوێ بكرێت.
