رۆژی 13/8/2016 رۆژنامه‌نووس ویداد حوسێن له نێوان شاری دهۆك و سمێلدا له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌ستێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌رو به‌شێوه‌یه‌كی درندانه كوژراوه. ئێمه له لقی دهۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ین. ئه‌م رووداوه قێزه‌ونه شوێنه‌واری نه‌رێنی به‌سه‌ر ره‌وشی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له شاری دهۆكدا جێهێشت، بۆیه داوا له هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌زووترین كات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن. هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین. كه‌وا لقی دهۆكی سه‌ندیكا به‌دواداچوون بۆ ئه‌م تاوانه ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆك و دام و ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی دیكه، جگه له‌مه‌ش داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن په‌له نه‌كه‌ن تاكو راستییه‌كان به‌دیار ده‌كه‌ون و هۆكاره‌كانی ئه‌م تاوانه روونده‌بنه‌وه. دووباره‌شی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا سه‌ندیكا پابه‌نده به داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان به‌بێ جیاوازی و جا ئه‌ندام بن له سه‌ندیكا یاخود نا، له‌خوای گه‌وره ده‌پارێنه‌وه كه‌وا سه‌بووری به كه‌سوكاری رۆژنامه‌نووسی غه‌در لێكراو بدات
لقی دهۆكی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
13/8/2016 - دهۆك
