شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق رۆژی 21/8/2016، سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد.
شانده‌كه له هاوكاران عه‌بدول مه‌جید ئه‌لمحه‌مه‌داوی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌و ئه‌زهار عاسی رشیدبهگ گلی سه‌رۆكی لقی هه‌رێمی كوردستانی یه‌كێتییه‌كه و محه‌مه‌د عه‌لی قادر جاف جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌رێم و عادل ئیسماعیل ئه‌لقیسی سه‌رۆكی لقی سه‌لاحه‌ددین و خالید خه‌شان ئه‌لراوی سه‌رۆكی پارێزگاكانی ناوه‌راست و رۆژئاوا پێكهاتبوو.
له ده‌سپێكی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هاوكاران ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن، شاندی میوان باسیان له چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌یان له ساڵی(2011)دا كرد‌و روونیان كرده‌وه كه‌وا مۆڵه‌تی فه‌رمیان وه‌رگرتووه.
ئینجا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كورته‌یه‌ك له مێژووی سه‌ندیكای كوردستانی پێشكهشكردو باسی له‌و یاسایانه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌وڵ و كۆششی سه‌ندیكا ده‌رچوونه كرد، كه هه‌مووشیان بۆ خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌گه‌رییه له هه‌رێمی كوردستاندا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا كرا، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی و عێراقی.
