نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری له‌(workshop)ی رێكخراوی(HAI) ده‌كات

 

رۆژی 15/11/2016 رێكخراوی (هارت لاند) ئه‌لئه‌ینسی نێوده‌وڵه‌تی - HAI-) له‌ ئوتێل (كریستاڵ) له‌ شاری هه‌ولێر وۆرك شۆپێكی رێكخست. ئه‌م وۆرك شۆپه‌ كه هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تیایا به‌شداربوو، چه‌ندین ته‌وه‌ری له‌ خۆگرتبوو له‌ نێوانیاندا: پوخته‌ی گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كان بۆ فراوانكردنی گه‌یشتن به‌ دادپه‌روه‌ری و هاوكاری نێوان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و رێكخراوه‌كه‌ له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ نمایشكردنی كاروچالاكییه‌كانی رێكخراوی ناوبراو له‌ رێگه‌ی – داتاشۆ – وه‌. نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له‌ ته‌وه‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌یی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی ده‌ربری بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌م بوارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.