له باره‌گای ده‌سته‌ی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ، له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنج شه‌ممه 18/11/2016 لیژنه‌ی باڵای (UBR) بۆ دانوستان له باره‌ی ئه‌م راسپاردانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرسی ئازادی ده‌ربرین و كاری میدیایی له چوارچێوه‌ی پرۆسیسی(نمایشكردنی گشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له عێراقدا) دیدارێكی رێكخست.
ئه‌م دیداره چه‌ندین ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو له نێوانیاندا(گرنتی به‌كارهێنانی ئازادییه‌كانی بیر‌ورا، به‌رده‌وامبوون له‌پشت به‌ستن به‌و یاسایانه‌ی ئازادی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان)، له هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه‌دا هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له گفتوگۆكاندا به‌شدار بوو، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌ندین راسپارده بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی لیژنه‌ی باڵای (UBR) كه بریاره له 24/11/2016 ببه‌سترێت ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(UN) به‌رزیده‌كاته‌وه.
