له‌شاری سلێمانی له هۆڵی (ئه‌منه سووره‌كه) ، له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 7/1/2017 ، به ئاماده‌بوونی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی(18)ه‌مین راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان پرێس كۆنفراسێك رێكخرا. له ده‌سپێكی پرێس كۆنفراسه‌كه‌دا جێگری نه‌قیب گوتاری ئه‌نجوومه‌نی پێشكه‌شكرد، تیایا به گشتی باسی له پێشێلكارییه‌كان و هۆكاره‌كانی كرد. دواتر راپۆرتی گشتی ساڵانه‌ی پێشێلكارییه‌كان راگه‌یانرا كه خشته‌ی به‌راووردكاری ساڵی 2015 و 2016 له خۆگرتبوو. شایانی باسه كۆی گشتی پێشێلكارییه‌كان(45) حاڵه‌ت بوو كه به‌رامبه‌ر(80) رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدرابوون، هه‌روه‌ها نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌روو، له كۆتاییدا پرسیار‌و تێبینی رۆژنامه‌نووسان خرایه روو و وه‌ڵامیش درانه‌وه.
{pdf=
|800|500|native}