سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو رۆژی 4/4/2017 رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی رۆژنامه‌نووس جه‌مال حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له هۆڵی پێشه‌وا له باره‌گای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان رێكخست. له ده‌ستپێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه گوته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌راستگۆیی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو كرد‌و گوتی: سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس(جه‌مال حوسێن) رۆژنامه‌نووسێكی راستگۆ و بوێربوو، فه‌رمانبه‌رێكی دڵسۆزی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بوو، دواتر به‌رێز ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ئاماژه‌ی به رۆڵی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووس(جه‌مال حوسێن) له بواره‌كانی داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان وه‌ك بریارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و هه‌وڵه بێ وچانه‌كانی بۆ زیادكردنی مووچه‌ی رۆژنامه‌نووسانی خانه‌نشین كرد، به خانه‌واده‌كه‌شی راگه‌یاند كه‌وا سه‌ندیكا ده‌رگای كراوه‌یه بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك كه له توانایدا هه‌بێت. ئینجا فلیمێكی دۆكیومێنتاری سه‌باره‌ت به ژیانی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو نمایشكرا و چل مۆمیش به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵكرا پاشان به‌رێزان حه‌سه‌ن مسته‌فا و گۆران جه‌لال هه‌ریه‌كه‌یان له گوته‌كه‌یان باسیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆچكردوو كرد. له كۆتادا گوتاری بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس هاوژین جه‌مال كچی كۆچكردوو پێشكه‌شكرا ، تێیدا سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد‌و هیوای خواست كه خوای گه‌وره له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك دووریان خاته‌وه.
