به‌بۆنه‌ی یادی (119) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكا ده‌كه‌ن

 

به‌بۆنه‌ی یادی (119) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (19) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌یانی رۆژی 22ی نیسان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و نووێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیان له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێمی كوردستان كردو له‌ لایه‌ن هاوكاران هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ستافی ده‌سته‌ی كارگێری پێشوازی گه‌رمیان لێكرا و له‌ كه‌شێكی پیشه‌ییانه‌ و هه‌ڤاڵانه‌ سه‌رباری پیرۆزبایی كردن  له‌ باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا گفتوگۆكراو بیرورا ئاڵوگۆركرا، میوانانی سه‌ندیكا هیوای سه‌ركه‌وتنیان خواست له‌ پێناو خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ رووی دابینكردنی بژێوی ژیانیانی و فراوانتر كردنی پانتایی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی.