شاندێكی قونسڵگه‌ری به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان(Lucy smith) به‌رپرسی تیمی سیاسی له قونسڵگهرییهكهو ره‌حمه ئیسماعیل یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی به‌شی پرۆژه‌كان له رۆژی 2/5/2017 دووباره سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیان كرد‌و له لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا پێشوازییان لێكرا. له دیدارێكدا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو، باس له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له نێوان قونسڵگه‌ری به‌ریتانیاو سه‌ندیكا كرا، هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كه‌وا دیداره‌كانی نێوان هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن.
