هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له ناخه‌وه ههژاندمانی، له ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه‌و ئه‌م رابه‌ره بێ وێنه‌یه له‌م قۆناغه ههستیارو ناسكه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا زیانێكه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌ناوی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ ئێوه‌ی به‌رێز ده‌رده‌برین، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه‌وا كۆچكردووی گه‌وره جگه له بواری هزرو سیاسه‌ت تێكۆشاندا له بواری رۆژنامه‌نووسیشدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌و هه‌رده‌م پشتیوانی رۆژنامه‌نووسان و راگهیانكارانیش بووه، خوازیارین ئه‌م كۆسته مه‌زنه ببێـته مایه‌ی یه‌كریزی ماڵی كوردستانی بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستان كه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
یه‌زدانی مه‌زن كۆچكردووی گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
3/10/2017
