ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق به ژماره 7/4/5/9714 له به‌رواری 23/10/2017 بریاری راگرتنی به‌خشی هه‌ردوو كه‌ناڵی (RUDAW) و (K24) له‌سه‌رانسه‌ری عێراق داوه، كه گوایه مۆڵه‌تیان نییه و به‌رنامه‌كانیان هاندانی توندوتیژی رق و كینه‌یه و ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی تێكداوه.
بریارهكهشیان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش عێراق و ده‌زگای موخابه‌راتی عێراق و ژووری عه‌مه‌لیاتی سوپای عێراق ناردووه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌مجۆره بریارانه شه‌رمه‌زار ده‌كات ، له هه‌مانكاتدا له‌نه‌بوونی بۆشایی یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی په‌خشی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن دژی هیچ رێكارێك نییه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی راسته‌قینه رێكخستنی ئه‌م بوارهبێت ، به‌ڵام زۆر راشكاو دیاره ئه‌م بڕیاره به پله‌ی یه‌كه‌م!! ، بڕیارێكی سیاسییه مه‌به‌ست لێی سزادانی میدیاكانی كوردستان و هه‌موو ده‌نگێكه دیموكراتی و ئازادیخوازه ، هه‌روه‌كو له ماده‌كانی (36) و (40) ده‌ستوری عێراقدا هاتووه، ئازادی بیرورا‌و رۆژنامه‌گه‌ری له لایه‌نی ده‌وله‌ته‌وه گه‌ره‌نتی بكرێت و ناكرێ پێشێلكاری و رێگه له‌و ئازادییه بگیرێت ته‌نها به بریاری دادگا نه‌بێت، كه‌چی جێبه‌جێكردنی بریارێكی سیاسی له رێگه‌ی هێزی سه‌ربازی و ده‌زگای موخابه‌راته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌خاله‌تی نا قانوونیه له هه‌رێمێكی ده‌ستوری دانپیانراودا، ناكۆكیشه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرانسیپانهی كه ده‌بێت عێراقێكی دیموكراتی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق به‌ڵگه‌ی چییه كه ئه‌و دوو كه‌ناڵه له به‌رنامه‌كانیان دژی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی تۆی دووبهرهكین ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی پسپۆری بێلایه‌ن و به به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌وه ساغ كرابێته‌وه، هه‌روا به ئاشكرا دوو فاقی و مۆركی سیاسی به‌و بریاره‌وه دیاره كه ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و میدیا یانه‌ی عێراق نایبینێ كه له به‌غداوه په‌خش ده‌كرێن و هه‌ول و ته‌یاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن به په‌خشكردنی رق و كینه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی دژی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، داواده‌كات حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی میدیا نه‌دات و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له رێگای رێنمایی و یاسا و كار ئاسانی كار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووس و میدیایی رێك بخات دوور له ده‌زگای موخابه‌راتی و عه‌سكه‌ری تایبه‌ت.
هاوپێچ/
وێنه‌یه‌ك له بریاره‌كه‌ی عێراق
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
29ی ئۆكتۆبه‌ری 2017
وێنه‌یه‌ك بۆ/
- رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نووسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
- بالیۆزو قونسوڵگه‌ری ولاتان.
- دام و ده‌زگاكانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
