به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی كوردستان‌و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی سازكرد‌و گفتوگۆی ته‌واوی ره‌وشه‌كه‌ی كرد‌و ئه‌م خاڵانه‌ی راگه‌یاند:
1- رۆژی 19/12/2017 ، (دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا) كه‌چه‌ند كه‌ناڵێك تێیدا په‌خش ده‌كرێن، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو په‌خشه‌كانی راگیران، جگه له‌په‌خشی NRT چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ش به‌هۆكاری ته‌كنیكی له‌ناو دامه‌زراوه‌كه په‌خشیان وه‌ستا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌ركۆنه‌ی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی NRT ده‌كات و داوا ده‌كات به‌زووترین كات رێگه‌یان پێبدرێته‌وه ده‌ست به‌كاری ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه، كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته به‌ده‌ر بووه له‌یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان‌و به‌تایبه‌تی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007، هه‌روه‌ها داوای پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان ده‌كات،
2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌كو پره‌نسیپ دژ به‌هه‌ر شێوازێكی نایاساییه به‌هه‌ر بیانوویهكهوهبێت بۆ داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و، ،پێویسته رێوشوێنه‌كان، به‌رێكاری یاساییدا تێپهڕێتو به‌مه‌ش ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی‌و ئازادییه‌كان به‌یاساو دامه‌زراوه‌یی دهبێتو ده‌پارێزرێت.
3- سه‌ندیكا نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ لایه‌نگیریی و هاندانی هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیا كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بنه هۆكاری پشێویی و ئاڵۆزیی دروستبوون، دهردهبڕێتو داوا له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كات ، ره‌وشی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و خۆیان ببپارێزن له پێشێلی ئاسایشی نشتیمانیو تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێویسته ده‌ست به به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نووسی‌و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسییه‌وه بگرن، هه‌موولایه‌كیش كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه شكۆی میدیای كوردستانی به‌رز رابگیرێت.
ئه‌نجوومه‌نی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
20/12/2017
