نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین شێخ یونس، رۆژی دوو شه‌ممه 19/3/2018 به‌شداربوو له سیمنیارێكی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی (كۆربه‌ندی هۆشیاری هه‌ڵبژاردن) بۆ نوێنه‌رانی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن كه له هۆڵی چوار چرا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسێۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق ، سازكرا.
به‌رێز عه‌لی قادر به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێری هه‌ڵبژاردن سیمنیارهكهی به‌رێوه‌برد، له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی رۆشنبیری هه‌ڵبژاردن و رۆڵی راگه‌یاندن له بواری هۆشیاری هه‌ڵبژاردن كرد.
به‌رێز نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش باسی له گرفته‌كانی راگه‌یاندن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی خه‌رجكردنی پشكی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان له‌وبڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ رێكلامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: بێبه‌شكردنی میدیاكانی هه‌رێم له‌م پشكه پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌ستوورو یاسایه.
