له‌سه‌روبه‌ندی تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی و مووچه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌رۆی رۆژی 10/4/2018، له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له شاری هه‌ولێر، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی یاسایی و راگه‌یاندن و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رێكخست.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌وه، خوازیاربوو كه كێشه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان، شان به‌شانی چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینی به گشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.
دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یاسای مووچه‌ی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان ده‌ستكاری بكا، به شێوه‌یه‌ك مووچه‌كه له‌گه‌ڵ ئاستی بژێوی ژیان بگونجێت، دواتر به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر له باره‌گای سه‌ندیكا ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان به‌ست و ئه‌م مژده‌یه‌ی به رۆژنامه‌نووسانی خانه‌نشینكراو به‌تایبه‌تی و رۆژنامه‌نووسان به گشتی راگه‌یاند و به‌ڵێنیشیدا كه له زوترین كاتدا، له رێگه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێشتر بۆ سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان ته‌رخان كرابوو، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا هه‌مواری یاسای موچه‌ی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان بكات و بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی به‌رزبكاته‌وه، دواتر به شێوازی جیاواز به دواداچوونی بۆ بكات و هه‌موو رێگاكانی فشار له‌م رووه‌وه به‌كار بهێنێت.
