ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژی 22ی نیسان به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و تێپه‌ربوونی 120 ساڵ له‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) و دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له باره‌گای سه‌ندیكا له شاری هه‌ولێر پێشوازی له میوانان كرد‌و كه پێكهاتبوون له نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان، كه به‌گه‌رمی له لایه‌ن هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و كارمه‌ندانی سه‌ندیكا پێشوازیان لێكرا.
میوانانیش پیرۆزبایان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرد‌و ئه‌نجوومه‌نیش سوپاس گوزاری ئه‌م پیرۆزباییانه بوو.
