له‌ژێر دروشمی (ئیتیكی رۆژنامه‌نووس و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له كاتی هه‌ڵبژاردندا)، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی، مێزگردێكی له هۆتێل چوارچرا له شاری هه‌ولێر، له رۆژی 3/5/2018 ... رێكخست.
له‌م مێزگرده‌دا، هاوكاران ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری كۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌بوون.
سكرتێری سه‌ندیكا دانیشتنه‌كه‌ی بهرێوهبردو نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری كۆمسێۆن و سكرتێری نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی گوته‌یان هه‌بوو.
له‌میانی مێزگرده‌كه‌دا تاوتوێی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان كرا و ئه‌و لائیحه‌یه‌ی كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به هه‌ماهه‌نگی فیدراسێۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) راگهینرابوو... گفتگۆی له‌سه‌ر كرا.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان
سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
هه‌ولێر -3ئایاری 2018
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان،له‌رۆژی 3ی ئایاری 2018 رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ،ئه‌م بانگهوازنامهیهلهمهڕ ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی له‌كاتی رووماڵی ههڵبژاردنهكانبه به‌شداری نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی له‌كوردستان‌و نوێنه‌ری ده‌سته‌كانی راگهیاندنو سه‌رنووسه‌ر و په‌یامنێران،كه‌ناویان هاپێچ كراوه، راده‌گه‌یێنن.
له‌ساڵی ئاداری 2010 فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامهنووسانو نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراق ئه‌م بانگه‌واز نامهییان بڵاوكرده‌وه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
پلانكاری بانگه‌وازنامه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی لهرووماڵێكی هاوسه‌نگ‌و پیشه‌یی بۆ هه‌موو فراكسیۆن‌و قه‌واره‌و كاندیده‌كانی به‌شدارله هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كاته‌وه به‌گرتنه‌به‌ری شهفافیهتو دهستپاكیو سه‌ربه‌خۆیی، به‌تایبه‌تیش كاتێك رۆژنامهنووسو راگه‌یاندكاره‌كان رووماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌قی پلانكاری بانگهوازنامهكهیه:
یه‌كه‌م- ڕێزگرتنی راستییه‌كان
پێویسته رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی رووماڵی هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ده‌رخستنی راستیه‌كان خۆماندووبكهن، باشتر لهدقهتی زانیارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌یوه‌ست بهحزبو كاندیده‌كان دڵنیاببنه‌وه‌و راو بۆچوون‌و لیدوانی كاندیده‌كان له‌چوارچێوه‌ی سیاقی خۆیدا به‌كاربهێنن.
دووه‌م- رووماڵی هاوسه‌نگ
پێویسته رۆژنامه‌نووسان زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌یێننه هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ك بێت ئاسانكاری بكات تاوه‌كو هاوڵاتییان بتوانن مافی ده‌نگدانیان په‌یڕه‌وبكه‌ن، هه‌روه‌ها راوبۆچوونی هاوسه‌نگ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م حزب‌و تاكو قه‌واره ركابه‌ره‌كانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش بكه‌ن.
سێیه‌م- خۆبه‌دوورگرتن له‌لایه‌نگری سیاسی
له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان پێویسته تۆماری سه‌ربه‌خۆییانه‌ی رووداو‌و چاڵاكییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌دوور لهتهرفگیری، پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بواربۆ هه‌موو به‌شداربووانی شهرعیو دیموكراسیخوازان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێنن بۆ گه‌یاندنی راوبۆچوونی خۆیان به‌جه‌ماوه‌ر.
چواره‌م- مافی وه‌ڵامدانه‌وه
پێویسته رۆژنامهنووسانو ده‌زگه‌كانی میدیا بۆئه‌و كاندید‌و حزبانه‌ی، به‌گه‌نده‌ڵی ، یان هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ یان هه‌ر ره‌وشتێكی نابه‌جێ تۆمه‌تبار ده‌كرێن،هه‌لی ته‌واویان پێبدات، كهراستهوخۆ یان له‌نزیكترین كاتدا وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌نه‌وه.
پێنجه‌م- هاننه‌دان له‌سه‌ر جیاكاری كردن
پێویسته رۆژنامه‌نووسان خۆیان به‌دوور بگرن له رووماڵكردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه هانی دووبه‌ره‌كی یان تووندوتیژی ده‌دات، به‌هۆی ره‌گه‌ز یان كه‌لتور یاخود جیاوازی دینی یان هه‌ر جیاكاریه‌كی دیكه نێو پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چ به‌نووسین یان وێنه‌و ڤیدیۆبێت.
شه‌شه‌م- سه‌ربه‌خۆی‌و شه‌فافیه‌ت
پێویسته رۆژنامه‌نووسان ، بۆ پاراستنی ده‌ستپاكی لهپیشهكهیاندا:
• له‌كاتی كاری رۆژنامهوانیو له‌مه‌یدانی كاره‌كه‌یدا،خۆ بپارێزن له‌به‌شداریكردن له‌رێپێوانی گشتی یان ههرچاڵاكییهكی پاڵپشتی كاندیدێك یان حزبێكی سیاسی.
• پێویسته ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رانی میدیاكه‌ی بكاته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاوكاری ماددی كاندیدێك یان حزبێكی سیاسی كرد، یاخود به‌شداربوون له هه‌ر چاڵاكییه‌ك كه‌ره‌نگه زیان به‌سه‌ربه‌خۆیی كاری رووماڵی هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌ێنێت.
• ده‌بێت وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك یان هه‌ر دیارییه‌كی دیكه له‌لایه‌ن كاندید یان حزبێكی سیاسی ره‌ت بكه‌نه‌وه.
• پێویسته به‌رپرسانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له‌كاتێك ئه‌گه‌ر به‌شێویه‌ك له‌شێوه‌كان هاوكاری كرا له‌ئاماده‌كردنی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان.(كاندید/یان/حزبێك).
حه‌فته‌م-هه‌ماهه‌نگی پیشه‌یی
پێویسته رۆژنامه‌نووسان داكۆكی له‌م هاوپیشه‌كانیان بكه‌ن كاتێك رووبه‌رووی مامه‌ڵه‌ی نادروست نادادپهروهردهبنهوه، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌لامه‌تی هه‌ر میدیكارێك یان ده‌ستپاكی پیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی دژایه‌تی یان ئیستفزازی، له‌كاتی ئه‌داكردنی ئه‌ركه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هه‌شته‌م- نه‌گواستنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده
خۆپارێزی له گواستنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و ده‌نگۆ له‌دژی هه‌ر كاندید یان حزبێكی به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هانی سه‌رجه‌م هاوپیشهكان لهرۆژنامهنووسو میدیاكاران‌و ده‌زگه‌كانی میدیای ده‌دات،رێز له خاڵ‌و به‌نده‌كانی ئه‌م پلانكاره بگرن‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رزی پیشه‌یی پیاده‌ی بكه‌ن، كه‌ببێته هه‌نگاوێكی دیكه بۆ بردنه پیشه‌وه‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی‌و وێنه‌یه‌كی پڕشنگداریش پێشكه‌ش به‌رای گشتی جیهانی بكات.
هه‌روه‌ها ، ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك پێشێلی به‌ندو خاڵه‌كانی ئه‌م بانگهوازنامهی كرد، ئه‌وا سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێوشوێنی پێویست به‌پێی پێوه‌ری پیشه‌یی لهدژییدا وه‌ربگرێت.
