نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان پێشوازی له‌ به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی(البغدادیه‌) ده‌كات

 
 
ئه‌نوه‌ر حه‌مدانی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی(البغدادیه‌) به‌بۆنه‌ی وه‌رزی تازه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌و دانانی نووسینگه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌ سه‌رده‌می(مالكی) دوور له‌ هه‌موو رێسا و یاسه‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری داخرابوو، رۆژی 30/9/2014 سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكراو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی كراو بیرورا ئاڵوگۆركرا.