سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی 17/11/2014 شاندێكی په‌رله‌مانی دانیماركی به سه‌رۆكایه‌تی نیكۆلای ڤیلۆ مستن ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و حه‌مید به‌درخان و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان لێكرا.
له ده‌سپێكی دیداره‌كه‌دا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان و یاسای ژماره(35)ی تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان و یاسای خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان، هه‌روه‌ها باسی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی خوولی خۆپاراستن بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان له شه‌ری(داعش) دایه.
دواتر سه‌رۆكی شانده‌كه ئاماده‌یی ده‌ربری بۆ پێشكه‌ش كردنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك كه له توانادا بێت به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
