رۆژی 28/1/2015 له هۆڵی پانۆرامای ئازادی له شاری دهۆك به ئاماده‌بوونی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان هه‌ردوو راپۆرتی(13،14)ی خۆی بۆ ساڵی 2014 له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رای گشتی راگه‌یاند، لیژنه‌ی داكۆكی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌رشه‌ش مانگ جارێك راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت. جێگه‌ی باسه رێژه‌ی ئاماری پێشێلكارییه‌كان له ساڵی 2014 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 له كه‌م بوونه‌وه‌دایه هه‌روه‌ك هیچ حاڵه‌تێكی تیرۆر نییه، له ساڵی 2013 (49) حاڵه‌تی پێشێلكاری هه‌بووه به‌رامبه‌ر به (75) رۆژنامه‌نووس، له كاتێكدا له ساڵی 2014 (33) حاڵه‌تی پێشێلكاری هه‌بووه له به‌رامبه‌ر (58) رۆژنامه‌نووس.