نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای ئیستئنافی دهۆك ده‌كات

 
 
دوای پرێس كۆنفرانسی راگه‌یاندنی دوا راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ دهۆك، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان به‌ یاوه‌ری سكرتێری لقی دهۆكی سه‌ندیكا و پارێزه‌ری لق، رۆژی 28/1/20154 سه‌ردانی به‌رێز دادوه‌ر محمدامین شه‌ره‌ڤانی سه‌رۆكی دادگای ئیستئنافی دهۆكیان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و بیرو راگۆرینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌كاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ژماره‌(35)ی ساڵی 2007.