رۆژی 11/2/2015 له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌ربه‌رشتی حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی تاڤگه‌ری جه‌وانانی كوردستان كۆبوونه‌وه، له‌ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان باسی له‌كاروچالاكییه‌كانی سه‌ندیكا و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌سه‌ندیكا به به‌رده‌وامی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان كردووه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ندیكا له هه‌وڵی دروستكردنی فیدراسیۆنێك دایه كه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری تێدا بكه‌ن و ئه‌و فیدراسیۆنه ببێته چه‌ترێك بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی گه‌وره، لای خۆیانه‌وه شاندی میوان وێرای ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌ندیكا یان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كرا، ئاماژه‌یان به به‌رنامه‌و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌ڤگه‌ری جه‌وانانی كوردستان دا، كه بریتییه له خزمه‌ت كردنی لاوان و قووڵكردنه‌وه‌ی بیر‌و هزری نه‌ته‌وه‌یی لای لاوانی كورد.
